ژینگە

یانەی ئاتلێتیک بلباو پرۆژەیەکی ژینگە پارێزی راگەیاندووە

یانەی ئاتلێتیک بلباوی ئیسپانی بەم دواییە پرۆژەیەکی گەورە و جیاوازی لە پێناو پاراستنی ژینگە راگەیاندووە و پاراستنی ژینگە بووەتە یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەو یانەیە و چەند رێکەوتنێکیشی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەجێگەیاندووە.
یانەکەی هەرێمی باسک تەنها یانەکە لە 122 ساڵی رابردوو گرنگی بە یاریزانانی هەرێمەکەی دەدات و تەنها یاریزانەکانی هەرێمی باسک دەگوازێتەوە یانەکەیان، ئەو یانەیە بریاریداوە هەر وەک چۆن گرنگی بە یاریزانەکانی دەدات، بەم شێوەیەش گرنگی بە ژینگەکەی بدات.
یانەکە یەکەم هەنگاوی لە پێناو پاراستنی ژینگەکەیان ئەوە بووە کە لەمەدوا لە پێناو بەرهەم هێنانی کارەبا، سوود لە ووزەی خۆت ببینن، ئەویش لە پێناو ئەوەی کەمتر سوود لە مۆلیدەکان ببین و دوکەڵی ئەو مۆلیدانە کەم بکەنەوە.
یەکێکی دیکە لە پلانەکانی ئەو یانەیە ئەوەیە کە لەمەدوا لە جیاتی ئامێری گواستنەوەی کە بە گاز و بەنزین کار دەکەن، سوود لە ئامێرە کارەباییەکان وەربگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژینگەکەیان زیاتر پارێزگاری لێ بکرێت.
جیا لەم کارانە کارگێری یانەی ئاتلێتیک بلباو هەڵمەتێکی دار چاندنیان لە دەوروبەری یاریگەکەیان راگەیاندووە و بەم زووانە بۆ ماوەی یەک رۆژ سەرجەم ئەندام، کارمەند و یاریزانەکانی ئەو یانەیە بەشداری ئەو هەڵمەتە دەکەن.
یاریگەی سان مامیس کە تایبەتە بە یانەی ئاتلێتیک بلباو، دەکەوێتە کەنار دەریاچەی شاری بلباو، بۆیە ئەو یانەیە بریاریداوە هەفتەی یەک رۆژ هەڵمەتی کۆکردنەوەی پاشماوەکان و پلاستیکەکان رابگەینێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر ژینگەی دەرەوەی یاریگەکەشیان پارێزراو بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button