ژینگە

گەشتێکی شاخەوانی بۆ کوێستان و هاوینەهەواری ئیسوومەرا لە سنووری بارزان

شاخەوانانی “سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی و ژینگەپارێزی” لە کەشێکی سارد و باراناویدا گەشتێکی شاخەوانییان، بۆ کوێستان و هاوینەهەواری ئیسومەرا لە دەڤەری بارزان ساز کرد.

ئەنوەر دۆڵەمەری، سەرۆکی سەنتەری بارزان بۆ شاخەوانی و ژینگەپارێزی، به (باسنیوز)ی راگەیاند: “لە درێژەی گەشتە شاخەوانییەکانماندا لەم دوو ڕۆژەدا به بەشداریی ژمارەیەک کوڕ و کچی شاخەوانی سەنتەرەکەمان، گەشتیکی شاخەوانیمان لە کەمپینێکی شەوانە لە کەشوهەوایەکی پاییزی و باراناویدا لە چادرگەی کوێستانی ئیسومەرا لە دەڤەری بارزان بەڕێوە برد”.

گوتیشی: “سەرەڕای کەشوهەوای سارد و بارانبارین، توانیمان گەشتەکەمان سەرکەوتوانە جێبەجێ بکەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button