کرێکار

کرێکارێکی سەقزی بە هۆی تەزووی کارەباوە لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە کاتی کارکردن لە شاری سلێمانی بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی ” یاسین ئەمین خانی” لە کاتی کاری ئاڵمێتربەندی لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان کارەبا گرتوویە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

شایانی باسە ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە هۆی نەبوونی کار و کێشەی ئابووری، بە مەبەستی کار و دابینکردنی بژێوی ژیان روو لە باشووری کوردستان ئەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button