کرێکار

کریکارێکی شارەوانی بۆکان بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکان دەڕەشار و سنە لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی شارەوانی خەڵکی دەڕەشەری پارێزگای ئیلام بە ناوی ”یەدوڵڵا شنوودی“ لە کاتی کارکردن و خاوێنکردنەوەی سەرشەقام بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی یەکشەممە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی ”شیان“ سەر بە شاری سنە لە کاتی کۆکردنەوە و شارۆی گوێز بە هۆی بەربوونەوە لە دارگوێز گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کرێکارەی ”عەبدولعەزیز عەباسی“ تەمەن ٤٣ ساڵ و خێزاندار ڕاگەیاندووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button