ژینگە

ڕاپەڕین.. هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو

`ژمارەیەک چالاکوانی ژینگە لە دەڤەری راپەڕین هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان ئەنجام دا.

ئەژین ئیسماعیل، هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لە ڕانیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیانم لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بە هاوکاری فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین، چالاکییەکی ژینگەییمان ئەنجام دا بەمەبەستی پاککردنەوەی سروشت و ژینگەی دەربەندی ڕانیە”.

گوتیشی: “ئامانجمان لەم هەڵمەتە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پاککردنەوەی سروشتی ڕانیە بوو، بەتایبەت ناوچە گەشتیارییەکان، دەربەندیش کە ناوچەیەکی گەشتیاری گەورەیە و ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕووی تێدەکەن بەمەبەستی گەشتیاری، دەمانەوێت ئەم جۆرە هەڵمەتانە بکەین بە نەریت و هاووڵاتیان و گەشتیاران هۆشیارتر ببنەوە”.

ڕاشیگەیاند: “هەڵمەتەکەمان لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە ناوچەکانی دیکەی سنووری ڕاپەڕین بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە گەشیتارییەکان و داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەین کاتێک سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن پاکوخاوێنی ناوچەکە ڕابگرن و سروشتی ناوچەکە بپارێزن”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button