ژنان

ناڕوونی چارەنووسی ئاواشین زاگرۆس پاش مانگێک لە بەدیلگیرانی

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی رۆژاوای کوردستان کە مانگی رابردوو پاش تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە مەریوان بە دیل گیرابوو، چارەنووسی هەروا ناڕوونە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پاش تێپەڕینی مانگێک لە بەدیلگیرانی ژنێکی هاووڵاتیی کوردی رۆژاوای کوردستان(کوردستانی سووریا) بە ناوی “ئاواشین زاگرۆس” لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە، چارەنووسی ناوبراو هێشتا ناڕوونە. نابراو لە کاتی بە دیلگیرانیدا لاقی گوللەی بەرکەوتووە و بریندار بووە و پێویستی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی هەیە.

ئاواشین زاگرۆس پاش بەدیلگیران لە ژیڕ چاودێریی توندی ئەمنییەتیدا گوازرابۆوە بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان و پاش دەرمانی سەرپێی و گواستنەوەی بۆ سنە، بە هۆی خوێنڕێژی زۆرەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەر نەشتەرگەری بۆ کراوە. نابراو پاش نەشتەرگەری، بێ پێڕاگەیشتنی پزیشکی و تەواوکردنی ماوەی چارەسەری، گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی ئیتلاعاتی سوپای سنە.

ئاواشین زاگرۆس دوای تێکهەڵچوونی چەکدارانەی رۆژی یەکشەممە، ٢٠ی رەزبەری ٢٧٢٠( ١١ی ئوکتوبری ٢٠٢٠) لە نێوان گەریلاکانی پژاک و هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدای سوپای پاسداران، لە لایەن ئەم هێزەوە بە دیل گیرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button