وێنە

لایەنگرانی ترەمپ و بایدن لە واشنتن خۆپێشاندانیان کرد

لە دەوروبەری کۆشکی سپی بە هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان، بەشێکیان لایەنگری دۆناڵد ترەمپ بوون، دژایەتی ئەنجامی هەڵبژاردنیان دەکرد. لە دووری چەند سەت مەترێكیش لایەنگرانی جۆ بایدن، پشتگیریی خۆیان بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراو دەردەبڕی.

ئەو خۆپێشاندانە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا ترەمپ ئامادەنەبووە دان بە ئەنجامی هەڵبژاردندا بنێت، ئەمە لەکاتێکدا بڕیاری دادگاکان یەکە بەیەکە وەڵامی تانەکانی ترەمپ لە شەفافی هەڵبژاردن دەدەنەوە و دەڵێن شتێک نەکراوە کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەبێت.

ترەمپ لەنێو کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بەنێو لایەنگرانیدا سووڕایەوە و سڵاوی لە خەڵک کرد و گەڕایەوە نووسینگەکەی خۆی لە کۆشکی سپی، بەم دەرکەوتنەی ترەمپ، خەڵک زیاتر کۆبوونەوەبەبێ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی لێبکەوێتەوە.

رۆژی هەینی ترەمپ ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆی بە شکستهێنان لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و گوتی “کات پێمان دەڵێت کێ دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا”. ئەم کۆمێنتەی دوای یەکلاییبوونەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا هات، کە دەنگەکانی لە بەرژەوەندی جۆ بایدن بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button