هەواڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دواخستنی سەرژمێریی گشتی پەسندکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دواخستنی سەرژمێریی گشتی پەسندکرد، ئەوە لەکاتێکدا دوو ساڵ لەمەوپێش بڕیاردرا ئەمساڵ بکرێ و لە بودجەی گشتیی 2019 پارەی بۆ تەرخانکرا.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری دواخستنی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی بۆ ساڵی داهاتوو پەسندکرد، کە بڕیاربوو لە کۆتایی ئەمساڵ بکرێت.

له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ـی عێراق، بڕی 100 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری. ساڵی 2018 ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق داوای یارمه‌تی له‌ سه‌رجه‌م رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییەکان کرد بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له‌و پرۆسه‌یەدا‌.

عێراق بڕیاریدابوو هه‌ر 10 ساڵ جارێك سه‌رژمێریی دانیشتووان بکات. ئه‌و سه‌رژمێرییانه‌ی ئه‌نجامیداون له‌ ساڵانی: 1927، 1934، 1947، 1957، 1965، 1977، 1987، دوایین جاریش 1997 بووە، بەڵام هەرێمی کوردستان لەو سەرژمێرییەدا بەشدار نەبووە و ئێستا عێراق کار بە سەرژمێریی 1957 دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button