ژینگە

ئاگركەوتنەوەیەك بووە هۆی سووتانی چەندین دۆنم زەوی و پاوانی شێروان مەزن

ئەمڕۆ هەینی ئاگرێکی گەورە لە سنووری ناحیەی شێروان مەزن سەر بە قەزای مێرگەسۆر کەوتەوە، بەم هۆیەوە رووبەرێکی زۆری دارستان و پوش و پاوان سووتا، دوای دوو کاتژمێر ئاگرەكە کۆنتڕۆڵ کرا.

بەیار باڵەکی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند “کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تیمەکانمان لە بنکەی بەرگریی شارستانیی شێروان مەزن سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، ئاگادار کرانەوە کە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی پوش و پەلاش و دارستان هەیە لە گوندی ستۆپێ لە دەڤەری مزووری باڵا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، خۆشبەختانە تیمی بنکەی بەرگریی شارستانیی شێروان مەزن، بە هاوکاری هێزی ژینگەپارێزی شێروان مەزن و پێشمەرگەی لیژنەی کۆمەڵایەتی سێلکێ و هاووڵاتیان، توانرا لە ماوەی دوو کاتژمێر زیاتر کارکردن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو كە بە داخەوە لەم ئاگرکەوتنەوەیە زیاتر لە 10 دۆنم زەوی و پوش و پاوان و دارستان سوتاوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە ژینگەی دەڤەرەکە گەیشت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابەتی هاوتا

Back to top button